هەناوبینی دەگمەن و ئاڵۆز بۆ ژمارەیەك چارەخواز ئەنجام درا

‌

" تەندروستی"

لە ماوەی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشیەكانی هەرس و جگەر و هەناوبینی پێشكەوتوو لەسلێمانی كە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و بەسەرپەشتی بەڕێوبەڕایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و كۆمەڵەی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەری كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، چارەسەر و هەناوبینی دەگمەن و ئاڵۆز بۆ 26 چارەخواز بەبێ بەرامبەر ئەنجام درا.

ئەو هەنگاوە نوێیە دەرفەتێكی مرۆیی و زانستی گرنگە تا چارەخوازان لە ناوخۆی وڵات ئەم جۆرە چارەسەرانەیان پێشكەش بكرێت و بەشێكی زۆریان لەلایەن پزیشكانی بیانی ئەنجام دران و لەڕێگەی چوار هۆڵی نەشتەرگەری و بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەناوبینیە دەگمەنەكان بۆ هۆڵەكانی كۆنفرانس گواسترانەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:27/09/2026