كۆنفراسی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو

‌

" تەندروستی"

بە چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆنفرانسی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر لەلایەن كۆمەڵەی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەری كوردستانی و عێراقی بە هاوكاری نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی ڕێكخرا.

كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و نزیكەی 180 پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر لە هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو و دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە كۆنفرانسی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر نەشتەرگەری گەورەی هەناوبینی بۆ 26 هاووڵاتی ئەنجام درا و نەشتەرگەرییەكان بۆ ئامادەبووان بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش كرا و هەروەها چەندین چالاكی زانستی دیكە بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:42:27/09/2026