مەراسیمێك بۆ ڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی، بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هۆبەی چارەسەركارانی سروشتی، لە شاری سلێمانی مەراسیمێك بۆ چارەسەركارانی سروشتی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێكخرا.
مەراسیمەكە بەئامادەبوونی یاریدەدارانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی حكومی و حزبی و میوانان بەرێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا پانێلێك بە چوار تەوەر لەبارەی گرنگی ڕۆِڵی چارەسەری سروشتی و شێوازی بەرەوپێشبردنی پێشكەش كران و تێیدا تیشك خرایەسەر گرنگی چارەسەری سروشتی لەگەڵ ئەو كێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی چارەسەركارانی سروشتی دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:10/09/2026