مانگی ڕابردوو 862 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,789 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,207 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 862 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 437 منداڵ كوڕ بوون و 425 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 474 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 388 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 16 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 247 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 1,280 تیشك و سۆنەر گیراوە و 3,222 پشكنینی تاقیگەیی و 268 چارەسەری سروشتی و 692 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:42:10/09/2026