لەمانگێكدا 994 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 994 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 292 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

مانگی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 7 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 129 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 72 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 466 مامۆگرافی و 246 سۆنەر ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:07/09/2026