مانگی ڕابردوو 31,615 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی شار 31,615 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 24,334 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,259 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 948 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,767 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 2,042 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 923 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 928 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 783 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 360 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار و 755 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,328 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 560 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 141 نەشتەرگەری قەستەرە و 84 شەبەكە و باڵۆن و 107 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 66,585 شیكاری تاقیگەیی و 2,741 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 12,761 تیشك و 399 ئیكۆ و 3,768 سۆنەر و 637 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:07/09/2026