لەمانگێكدا 392 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 392 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 57 هەناوبینی گەدە و 69 هەناوبینی كۆڵۆن و 33 شكاندنی بەردی گورچیلە ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 11 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 141 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 54 نەشتەرگەری گەورە و 165 نەشتەرگەری مام ناوەند و 21 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 239 هێڵكاری دڵ و 232 تیشك و 193 سۆنەر و 147 چارەسەری سروشتی و 59 هێڵكاری میزەڵدان ئەنجام دراوە، هەروەها 14,195 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:07/09/2026