مانگی ڕابردوو 8,001 نەخۆش لە سەنتەری عەلی كەمال بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 8,001 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 585 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 1,768 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 1,035 نەخۆش لە بەشی قوڕگ و لووت و گوێ و 855 نەخۆش لە بەشی پێست و 1,050 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 364 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری بینراون و هەروەها 658 نەخۆش لە بەشی میز و میزەڕۆ و 995 نەخۆش لە بەشی چاو و 394 نەخۆش لە بەشی ڕۆماتیزمە و 882 نەخۆش لە بەشی ددان بینراون و چارەسەر كراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال پشكنینی تاقیگەیی بۆ 7,484 نەخۆش كراوە و 780 تیشك گیراوە و 644 سۆنەر و 205 هێڵكاری دڵ كراوە و 204 منداڵ لە بەشی گەشەی منداڵ بینراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:51:07/09/2026