لەمانگێكدا 13,055 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 13,055 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,118 منداڵ داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 821 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 235 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 357 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 405 منداڵ لە بەشی گەشەكردن و 169 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 185 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و هەروەها 267 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 11,593 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 174 ئیكۆ و 572 سۆنەر ئەنجام دراوە و 863 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 8 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:06/09/2026