مانگی ڕابردوو 1,477 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 لە شاری سلێمانی 1,477 دەرچوون ئەنجام دراوە.
دەرچوونەكانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 397 حاڵەتی كۆدی سور بووە كە بریتی بووە لە بەهاناوەچوونی تێكچوونی باری تەندروستی و ڕووداوی هاتوچۆ و برینداربوون و كەوتنە خوارەوە، هەروەها 43 دەرچوون بۆ پزیشكی دادوەریی و 209 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە و بەپێچەوانەوە و 828 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش لەناو شار و دەرەوەی شار بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:06/09/2026