لەمانگێكدا 2,724 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2,724 نەخۆش سەردانیان كردووە و 298 نەخۆش داخڵ كراون و 140 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 71 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 336 هەناوبینی گەدە و 213 هەناوبینی كۆڵۆن و 60 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 34 فراوانكردنی سورێنچك ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 72 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 26 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 23 هێڵكاری سورێنچك ئەنجام دراوە، هەروەها 117 تیشك گیراوە و 116 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1,008 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:44:06/09/2026