مانگی ڕابردوو 2,600 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,600 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1,221 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,379 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 331 هەڵكێشانی ددان و 279 پڕكردنەوەی ددان و 187 پاككردنەوەی ددان و 83 ڕێككردنەوەی ددان و 26 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، هەروەها 522 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:29:06/09/2026