چاودێری شوێنە گشتیەكان و پاراستنی تەندروستی چڕتردەكرێنەوە
" تەندروستی"
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ د.ڕزگار عەلی بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری چاودێری تەندروستی و سەرجەم بەرپرسان و سەرۆكی لیژنەكانی چاودێری تەندروستی و پشكنینی ئاو كۆبووەوە.
ئامانجی كۆبونەوەكە بەمەبەستی گوێگرتن بوو لە داواكاریی ئامادەبووان و چڕكردنەوەی هەوڵەكانی چاودێری بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان بۆ دڵنیابوونەوە لە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێگریكردن لە ساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو و دەست بەسەراگرتنی ئەو بەرهەمانەی شیاوی بەكارهێنان نین.
لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا پشكنین بۆ بازاڕەكان و شوێنە گشتیەكان و چێشتخانەكان و خواردنگەكان و سەرتاشخانەكان و ئارایشتگەكان و مەلەوانگەكان زیاد بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان و پاراستنی زیاتری تەندروستی هاووڵاتیان.
لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنیدا بە جێبەجێكردنی داواكاریی ئامادەبووانی كۆبونەوەكە ئەوەی لە توانا و دەسەڵاتیدا بێت لەپێناو ئەوەی باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:28:03/09/2026