لەمانگێكدا 201,535 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە سەرجەم تاقیگەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 201,535 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو 3,513 كەس سەردانی تاقیگەی تەندروستی گشتی یان لە سلێمانی كردوە و 14,897 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە كە 104 شیكاری دڵنیایی و مۆلیكیولەر و پەتای سكچوون بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:03/09/2026