مانگی ڕابردوو 153 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 153 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 25 نەشتەرگەری سەروگەورە و 20 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 108 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو 160 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە و 18 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:04:03/09/2026