مانگی ڕابردوو 11,043 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 11,043 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 631 نەشتەرگەری گەورە و 258 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 4,179 پشكنینی پەستانی چاو و 833 ئۆ سی تی و 73 یاك لەیزەر و 248 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,519 پشكنینی چاویلكە و 825 سۆنەری چاو كراوە و 203 تیشك گیراوە و 618 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:02/09/2026