لەمانگێكدا 1,804 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,804 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 240 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,086 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 478 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 212 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 15 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 181 نەشتەرگەری گەورە و 10 نەشتەرگەری ناوەند و 6 نەشتەرگەری بچووك بووە، هەروەها 207 كەس داخڵ كراون و 21 یان لە بەشی سووتاوی و 186 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:00:02/09/2026