مانگی ڕابردوو 3,235 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,235 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,368 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,867 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 59 نەخۆش ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 818 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,862 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 523 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 32 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:47:02/09/2026