نەخۆشخانەی شار بڕوانامەی دانپیادانانی نێودەوڵەتی وەرگرت
" تەندروستی"
چارەسەری جەڵتەی مێشك لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەگاتە ئاستی ناوەندە پزیشكییە پێشكەوتووەكانی جیهان.
بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، سەنتەری جەڵتەی مێشك لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی لەلایەن ڕێكخراوی جیهانیی جەڵتەی مێشك (World Stroke Organization) پێبەخشرا و وەك سەنتەرێكی سەرەكیی تایبەتمەند (Essential Stroke Center) بە كوالێتیی جیهانی ناسێنرا.
ئەم دەستكەوتە مێژوویییە دوای ئەوە هات تیمە پسپۆڕەكانی ڕێكخراوەكە چەندین جار سەردانی شاری سلێمانی یان كردووە و وردبینی و هەڵسەنگاندنێكی مەیدانیی وردیان بۆ سەرجەم بەش و توانستە پزیشكییەكانی سەنتەری جەڵتەی مێشك لە نەخۆشخانەكە ئەنجامداوە و پشكنینەكان ئاستی بەرز و پابەندبوونی تەواوی سەنتەرەكەیان بە پێوەرە جیهانییەكانی چاودێری پزیشكی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە نەخۆش پەسەند كرد.
سەنتەری جەڵتەی مێشك لە نەخۆشخانەی شار بووە یەكەم سەنتەری حكومی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە كە بتوانێت ئەم بڕوانامە نێودەوڵەتییە بەدەستبهێنێت و ماوەی ڕێپێدانەكەی بۆ سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوە ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی سلێمانی دەباتە قۆناغێكی بەرزتر و نەخۆشخانەی شار دەكاتە ناوەندێكی جێی بڕوا و شایستە لە ناوچەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:27:23/08/2026