هەشتەمین كۆنفرانسی نەخۆشییەكانی سنگ و ڕەبۆ دەستیپێكرد


" تەندروستی"

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، هەشتەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی نەخۆشیەكانی سنگ و ڕەبۆ دەستیپێكرد.

كۆنفراسەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسان و بەشداری زیاتر لە 220 پزیشكی پسپۆڕ لە هەموو ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و كۆنفراسەكە لەلایەن كۆمەڵەی عێراقی بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و سنگ بەهەماهەنگی كۆمەڵەی نەخۆشیەكانی دڵ و هەناسەی كوردستان ڕێكخراوە.

هەشتەمین كۆنفرانسی زاستی نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی سنگ و ڕەبۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و 50 پزیشك لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق وتە پێشكەش دەكەن و گفتوگۆ دەكەن و دوو وۆرك شۆپی گەورە لە خۆدەگرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:11:20/08/2026