نەخۆشخانەی شار دەگاتە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەكان
" تەندروستی"
ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور بە میوانداری جوڵیوس ئاموتی، بەرپرسی ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق، ڕاهێنانێكی مەیدانی و تاقیكارییان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەڕێوەبرد كە تایبەت بوو بە مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوە لەناكاوەكان و بەهاناوەچوونی بریندارانی زۆر لەكاتی دۆخی نەخوازراو و قەیرانەكان.
لەو تاقیكردنەوەیەدا تواناكانی نەخۆشخانەی شار خرانە ژێر تاقیكردنەوەی كرداریی بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە ستافی پزیشكی چۆن مامەڵە لەگەڵ هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە برینداران دەكەن و ڕێكارەكانی دەستبەجێ پێشكەشكردنی چارەسەری بەپەلە چۆن بەڕێوە دەچن.
نەخۆشخانەی شار ئامادەكارییەكی تۆكمەی نیشاندا و پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە توانییان بە وشیاری و كارامەییەكی بەرزەوە كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و فریاگوزارییەكان پێشكەش بە چارەخوازان بكەن و لەهەمان كاتدا تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا ژمارە 122 هەماهەنگی تەواوی نەخۆشخانە بوون.
ئەم ڕاهێنانە بۆ یەكەمجارە لەسەرانسەری عێراق بەڕێوەبچێت بۆ ڕاهێنانی چارەسەری ڕووداوی لەناكاو و قوربانی بە كۆمەڵ.
لە كۆتایی چالاكییەكەدا د.شریهاری كاتامانشی، بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی خێرای ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەستخۆشی ئاڕاستەی پزیشكان و ستافی تەندروستی نەخۆشخانەی شار كرد و سەرسامیی خۆی بە ئاستی ئامادەییان دەربڕی.
ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی شار لەسەر ئاستی عێراق ناوەندێكی تەندروستی زۆر پێشكەوتووە، بە شێوازێكی بێوێنە و سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە سەختەكان دەكات و جێگەی شانازییە كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست نەخۆشخانەیەكی لەم شێوەیە هەیە.
لای خۆیەوە دكتۆر كڕێوە بەرپرسی پزیشكی بەڕێوەبردنە پزیشكییەكانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور دەستخۆشی و سەرسامی خۆی بە كارەكانی نەخۆشخانەی شار لە دۆخێكی وا لەناكاودا دەربڕی و وتی: ئەو خزمەتگوزاریەی لەم نەخۆشخانەیە پێشكەش دەكرێت تەواو پێشكەوتووە و جێی شانازیە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:57:13/08/2026