لەمانگێكدا 31,311 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی شار 31,311 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 24,438 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,884 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 943 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,100 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,925 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 918 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 809 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 577 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 745 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 363 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,171 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 408 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 140 نەشتەرگەری قەستەرە و 88 شەبەكە و باڵۆن و 58 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 68,601 شیكاری تاقیگەیی و 3,032 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 11,397 تیشك و 327 ئیكۆ و 3,952 سۆنەر و 660 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:03:09/08/2026