مانگی ڕابردوو 1,035 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1,035 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 318 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
مانگی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 4 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 149 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 70 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 443 مامۆگرافی و 230 سۆنەر ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:47:09/08/2026