فەرماندەیی هێزەكانی 70 سوپاسی تەندروستی سلێمانی دەكات


" تەندروستی"

فەرماندەیی هێزەكانی 70 سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار و تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 كرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بێوچانیان لە چارەسەركردن و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە بریندارانی هێزی پێشمەرگە.

فەرماندەیی هێزەكانی 70 ڕایگەیاند ئەو ئەركە مرۆیی و نیشتمانیەی تیمە تەندروستیەكان ئەنجامیاندا بەرزدەنرخێنن بۆ چارەسەركردنی بریندارانی پێشمەرگە لەكاتی هێرشە درۆنییەكان كە سەرجەم یەكە تەندروستیەكان بە دڵسۆزی و بێ ماندووبوون بەردەوام بوون لە چارەسەركردنی برینداران.

فەرماندەیی هێزەكانی 70 سوپاسی هەموو ئەو هەوڵانەی تیمە تەندروستیەكان دەكات كە بە دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی لەپێناو پاراستنی ژیانی پێشمەرگەكان ئەنجامیان داوە و ئەنجامی دەدەن و دەڵێت ئەو هەڵوێستە جێی پێزانین و سوپاسە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:09/08/2026