لە مانگێكدا 7,554 نەخۆش لە سەنتەری عەلی كەمال بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 7,554 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 507 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال 1,618 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 1,413 نەخۆش لە بەشی قوڕگ و لووت و گوێ و 1,105 نەخۆش لە بەشی شكاوی بینراون و هەروەها 772 نەخۆش لە بەشی پێست و 879 نەخۆش لە بەشی چاو و 526 نەخۆش لە بەشی میز و میزەڕۆ و 500 نەخۆش لە بەشی ددان بینراون و چارەسەر كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال پشكنینی تاقیگەیی بۆ 7,460 نەخۆش كراوە و 690 تیشك گیراوە و 185 هێڵكاری دڵ كراوە و 204 منداڵ لە بەشی گەشەی منداڵ بینراون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:58:09/08/2026