مانگی ڕابردوو 438 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە سەنتەری تیشك 438 نەخۆش سەردانیان كردووە و خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 209 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 229 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

مانگی ڕابردوو لە سەنتەری تیشك 183 پشكنینی سیتی سكان و 134 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 121 پشكنینی سۆنەر بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:09/08/2026