لەمانگێكدا 390 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 390 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 74 هەناوبینی گەدە و 56 هەناوبینی كۆڵۆن ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 9 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 111 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 70 نەشتەرگەری گەورە و 175 نەشتەرگەری مام ناوەند و 25 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 116 پشكنینی سیتی سكان و 247 تیشك و 218 سۆنەر و 157 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە، هەروەها 14,263 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:05/08/2026