مانگی ڕابردوو 2,665 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2,665 نەخۆش سەردانیان كردووە و 287 نەخۆش داخڵ كراون و 134 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 69 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 352 هەناوبینی گەدە و 222 هەناوبینی كۆڵۆن و 43 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 29 فراوانكردنی سورێنچك ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 54 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 38 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 19 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجام دراوە، هەروەها 67 تیشك گیراوە و 106 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1,044 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:05/08/2026