لەمانگێكدا 189,131 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە سەرجەم تاقیگەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 189,131 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو 3,799 كەس سەردانی تاقیگەی تەندروستی گشتی یان لە سلێمانی كردوە و 15,233 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە كە 111 شیكاری دڵنیایی و مۆلیكیولەر و پەتای سكچوون بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:05/08/2026