مانگی ڕابردوو 757 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,643 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,148 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 757 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 395 منداڵ كوڕ بوون و 362 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 464 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 293 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 222 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 1,231 تیشك و سۆنەر گیراوە و 4,133 پشكنینی تاقیگەیی و 209 چارەسەری سروشتی و 572 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:28:03/08/2026