لەمانگێكدا 1,984 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,984 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 226 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,203 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 555 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 163 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 11 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 135 نەشتەرگەری گەورە و 17 نەشتەرگەری ناوەند بووە، هەروەها 179 كەس داخڵ كراون و 23 یان لە بەشی سووتاوی و 156 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:03/08/2026