مانگی ڕابردوو 2,675 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,675 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,414 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,261 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 322 هەڵكێشانی ددان و 219 پڕكردنەوەی ددان و 191 پاككردنەوەی ددان و 61 ڕێككردنەوەی ددان و 10 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، هەروەها 557 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:36:03/08/2026