لەمانگێكدا 13,519 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 13,519 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,128 منداڵ داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 982 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 279 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 397 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 398 منداڵ لە بەشی گەشەكردن و 140 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 161 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و هەروەها 266 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 13,276 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 186 ئیكۆ و 527 سۆنەر ئەنجام دراوە و 901 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:10:02/08/2026