مانگی ڕابردوو 3,444 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,444 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,481 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,963 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 57 نەخۆش ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 862 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,929 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 611 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 42 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:57:02/08/2026