لە مانگێكدا 3,410 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,410 كەس سەردانیان كردووە و 2,503 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1,201 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,302 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون و هەروەها پشكنین بۆ 907 كەس كراوە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 578 هەڵكێشانی ددان و 594 و 69 ڕێككردنەوەی ددان و 38 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە، هەروەها 822 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:38:02/08/2026