مانگی ڕابردوو 9,368 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تەمموزی 2026 لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9,368 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 649 نەشتەرگەری گەورە و 258 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 4,163 پشكنینی پەستانی چاو و 856 ئۆ سی تی و 63 یاك لەیزەر و 249 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,249 پشكنینی چاویلكە و 783 سۆنەری چاو كراوە و 216 تیشك گیراوە و 1,892 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:52:02/08/2026