بەدواداچوون بۆ دەرمانخانەكانی عەربەت و سەیدسادق كرا
" تەندروستی"
لیژنەی بەدواداچوونی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت و لیژنەی ناوەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرایەتی ئاسایشی پارێزگاری سلێمانی، سەردانی دەرمانخانەكان و نۆرینگەكان و شوێنە پزیشكیەكانی ناحیەی عەربەت و قەزای سەیدسادق یان كرد.
ئامانجی ئەو سەردان و بەسەركردنەوانە بۆ بەدواداچوون بوو بۆ كوالیتی دەرمان و دڵنیابوونەوە لە سەرچاوەی پەسەندكراویان و كۆنترۆڵكردنی لە دەرمانخانەكان و نۆرینگەكان و شوێنە پزیشكیەكانی ئەو ناوچانەدا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:21:23/07/2026