خزمەتگوزاری تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بەردەوامە


" تەندروستی"

دوای گواستنەوەی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بۆ ناو نەخۆشخانەی ئەڵمانی، لەئێستادا پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان و چارەخوازان بە فۆرمێكی نوێ بەردەوامە كە سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن.

ڕۆژانە ئەو چارەخوازانەی سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی دەكەن لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕەوە دەبینرێن و پشكنین و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت وەك پشكنینی هەستیاری و هێڵكاری سییەكان و تیشك و پشكنینی دیكەی جۆراو جۆر.

بەوتەی پزیشكان و بەپرسانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ پێشكەش دەكران لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی زیاتر بەرەوپێشچووە و چارەسەری پێویست بۆ هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر دەكرێت كە لە دەرەوە تێچووییەكی زۆری دەوێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:03:15/07/2026