لە شەش مانگدا زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەری ئەنجام دراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 20,530 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دراوە 511 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 2,773 نەشتەرگەری گەورە بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 8,365 نەشتەرگەری گەورە و 5,411 نەشتەرگەری ناوەند و هەروەها 3,470 نەشتەرگەری بچووك بۆ هاووڵاتیان كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:23:12/07/2026