ئاگاداری لەبارەی تاقیكردنەوەی دەست دانە پیشەیی تاقیگەیی


" تەندروستی"

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان ئاگادار دەكاتەوە كاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە تاقیكردنەوەی دەست دانە پیشەیی تاقیگەیی بۆ پزیشكانی تاقیگە و كارمەندانی تاقیگە بە پسپۆڕی بایلۆجی و كیمایی و هاوشێوەكانی كە ڕێگەیان پێ دراوە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاقیكردنەوەیە دوای هەبوونی مەرجەكان بەپێی ڕێنماییەكان.

هەموو پزیشكانی تاقیگە و كارمەندانی تاقیگە ئاگادار كراونەتەوە بۆ پێشكەش كردنی مامەڵەكردن و داواكارییەكان تاوەكو ڕێكەوتی 9ی تەمموزی 2026 و بەرزكردنەوەی بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لە ڕۆژانی 20 و 21ی تەمموزی 2026.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:11/06/2026