لە نەخۆشخانەی شار نەخۆشێك ڕزگار كرا كە جەڵتە لێی دابوو


" تەندروستی"

لە كارێكی پزیشكی خێرا و سەركەوتوودا، تیمە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری توانییان لەڕێگەی فریاگوزاری سەرەتایی و بوژانەوەی دڵی بەپەلەوە ژیانی هاووڵاتیەكی تەمەن 65 ساڵ ڕزگار بكەن، دوای ئەوەی نەخۆشەكە توشی جەڵتەی دڵ ببوو بەو هۆیەوە تووشی تێكچوونی كارەبایی و وەستانی دڵ ببوو.

گەیاندنی بەپەلە و دەستپێكردنی فریاگوزاری:
دوای ئەوەی نەخۆشەكە گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار بەهۆی مەترسی حاڵەتەكەوە دەستبەجێ لەماوەی 15 خولەك تیمێكی پسپۆڕ لە ژووری نەشتەرگەری بەشی بوژانەوەی دڵ ئامادەیی وەرگرتنی نەخۆشەكەیان هەبوو.
بە سەرپەرشتی د.سوركێو لەتیف پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و قەستەرە و تیمێكی پسپۆڕی پزیشكان و كارمەندانی بەشی بوژانەوەی دڵ و قەستەرە دەستبەجێ ئەو شاخوێنبەرەی گیرابوو لەڕێگەی قەستەرە و باڵۆنەوە بە سەركەوتووترین شێوە و نوێترین تەكنیكی پزیشكی كرایەوە.

قۆناغی دوای نەشتەرگەری:
دوای نەشتەرگەری نەخۆشەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شار مایەوە و لەژێر چاودێری پزیشكدا بوو و پاشان نەخۆشخانەی جێهێشت و باری تەندروستی بەتەواوەتی جێگیر بوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:35:11/06/2026