لە مانگێكدا 1,543 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 لە شاری سلێمانی 1,543 دەرچوون ئەنجام دراوە.
دەرچوونەكانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 396 حاڵەتی كۆدی سور بووە كە بریتی بووە لە بەهاناوەچوونی تێكچوونی باری تەندروستی و ڕووداوی هاتوچۆ و برینداربوون و كەوتنە خوارەوە، هەروەها 33 دەرچوون بۆ پزیشكی دادوەریی و 271 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە و بەپێچەوانەوە و 843 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش لەناو شار و دەرەوەی شار بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:10:11/06/2026