لەمانگێكدا 14,208 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 14,208 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1,662 منداڵ داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 327 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 323 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 380 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 161 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 132 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 356 منداڵ لە بەشی گەشەكردن بینراون و 244 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 10,700 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 188 ئیكۆ و 331 سۆنەر ئەنجام دراوە و 975 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:01:08/06/2026