مانگی ڕابردوو 2,231 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 2,231 نەخۆش سەردانیان كردووە و 256 نەخۆش داخڵ كراون و 130 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 44 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 264 هەناوبینی گەدە و 149 هەناوبینی كۆڵۆن و 52 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 11 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 64 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 26 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 34 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجام دراوە، هەروەها 109 تیشك گیراوە و 82 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ 809 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:50:08/06/2026