لەمانگێكدا 106 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 106 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 17 نەشتەرگەری سەروگەورە و 12 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 77 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو 110 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە و 7 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:08/06/2026