لە نەخۆشخانەی شار دایكێكی دووگیان و كۆرپەكەی ڕزگار كران
" تەندروستی"
لە كارێكی پزیشكی خێرا و سەركەوتوودا، تیمە پزیشكییەكان لە نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری توانییان لەڕێگەی نەشتەرگەرییەكی فریاگوزاریی بەپەلە ژیانی كۆرپەیەكی 37 هەفتەیی و دایكی لە مردن ڕزگار بكەن، دوای ئەوەی دایكەكە تووشی ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ بوو.
گەیاندنی بەپەلە و دەستپێكردنی فریاگوزاری:
ئافرەتێكی دووگیان كە تەمەنی كۆرپەكەی 37 هەفتە نزیكەی كۆتایی مانگی نۆیەم بوو بەهۆی توشبوونی بە ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ بەپەلە و بە برینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار، بەهۆی مەترسی ڕووداوەكە لەسەر ژیانی دایكەكە و كۆرپەكەی دەستبەجێ پەیوەندی كرا بە نەخۆشخانەی مناڵبوونەوە و تیمێكی بە ئەزموون و بەسەرپەرشتی پزیشكێكی پسپۆڕ بە سێتی نەشتەرگەری تەواو گەیشتنە نەخۆشخانەی شار.
نەشتەرگەریی قۆناغ بە قۆناغ و ڕزگاركردنی كۆرپەكە:
بەهۆی هەستیاریی دۆخی كۆرپەكەوە، بڕیاری نەشتەرگەری فریاگوزاریی خێرا درا و تیمە پزیشكییەكە توانیان بە سەركەوتوویی منداڵەكە لە سكی دایكی دەربهێنن و ژیانی لە مەترسی ڕزگار بكەن.
چارەسەركردنی دایكەكە:
دوای دڵنیابوونەوە لە جێگیربوونی دۆخی تەندروستی منداڵەكە، قۆناغی دووەمی فریاگوزاری دەستیپێكرد و تیمەكانی بەشی شكاوی و نەشتەرگەری گشتی نەشتەرگەرییەكی تریان بۆ چارەسەركردنی ئەو شكاوییانە ئەنجامدا كە بەهۆی ڕووداوەكەوە شكاوی لە ڕانی دایكەكە دروستببوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:21:08/06/2026