هەڵسەنگاندن بۆ كەرتی تەندروستی و بەدواداچوون بۆ گرفتەكان كرا
" تەندروستی"
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و تێیدا هەڵسانگاندن بۆ كەرتی تەندروستی لە سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرا.
لە كۆبونەوەكەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبیستی كێشە و گرفت و داواكاری بەڕێوبەری نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بوو و بەڵێنیدا بە جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی لە دەسەڵاتیدایە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارمەندانی كارگێڕی و خۆبەخشانی ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی كرد بۆ ئەو خزمەتگوزارییەی تەندروستیەی پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:03:07/06/2026