لەمانگێكدا 28,282 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی شار 28,282 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 21,680 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,593 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 6,256 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,850 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 943 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 836 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 681 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 616 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 407 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,181 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 287 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 128 نەشتەرگەری قەستەرە و 93 شەبەكە و باڵۆن و 76 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 59,083 شیكاری تاقیگەیی و 2,066 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 12,207 تیشك و 405 ئیكۆ و 3,182 سۆنەر و 621 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:33:07/06/2026