مانگی ڕابردوو 241 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 241 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 8 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 71 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 107 نەشتەرگەری مام ناوەند و 10 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 139 تیشك و 113 سۆنەر و 84 پشكنینی سیتی سكان و 57 نازوور و 92 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە، هەروەها 6,206 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:52:07/06/2026