لەمانگێكدا 698 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,884 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,048 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 698 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 349 منداڵ كوڕ بوون و 349 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 430 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 268 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 4 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 116 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 1,048 تیشك و سۆنەر گیراوە و 3,085 پشكنینی تاقیگەیی و 233 چارەسەری سروشتی و 608 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:34:07/06/2026